برێت مه‌کگۆرک: ڕێککه‌وتنى واشنتۆن- ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ى مه‌نبه‌ج سه‌رکه‌وتوو بوووه‌

به‌شی جیهان- نێرده‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش ڕای‌گه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی و ڕێککه‌وتنه‌کانى واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ى شاری مه‌نبه‌جی سووریا به‌ سه‌رکه‌وتوویى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌رى تره‌مپ بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا هاوکارییه‌کانى نێوان تورکیا و ئه‌مریکا پێشکه‌وتنى ئه‌رێنیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

مه‌کگۆرک وتیشى: شانازى به‌ کارکردنیانه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانیان له‌ هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش له‌ پێناو که‌م کردنه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌کان له ‌ناوچه‌که‌دا به‌ تایبه‌ت له‌ مه‌نبه‌ج.

ناوبراو باسى له‌وه‌ش کردوووه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌خشه‌ڕێگاى مه‌نبه‌جیان داناوه‌ و گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رهه‌مدار بوووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و هاریکارییه‌ى نێوانیان.

مه‌کگۆرک جه‌ختیشى کرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش تا پاککردنه‌وه‌ى ته‌واوى سووریا و عێراق له‌و ڕێکخراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16033

Your Comment

You are replying to: .
captcha