بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە عەفرین سێ تەقینەوە روویان دا، کە دووانیان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراون و تاوەکو ئێستا نۆ کەس کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکیش لە عەفرین راگەیاند: "کاژێر 12:30 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-6-2018، دوو تەقینەوە لە عەفرین روویاندا، تەقینەوەی یەکەم لە بەردەم نەخۆشخانەی دێرسم و ئەوەی دیکەش لە فولکەی کاوەی ئاسنگەر بووە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون".
دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەست داوە و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەشی دەست کەوتووە لە عەفرین، تەقینەوەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەنجام دران کە ئێستا شاری عەفرین بەڕێوەدەبەن، چوونکە لە دوێنێوە کێشە لەنێوان لیوای شامی و لیوای موعتەسەم دروست بووە.
شەوی رابردووش شەڕێک لە نێوان ئەو دوو بەرەیە لە عەفرین دروست بوو، شەڕەکەش لەسەر دەستبەسەرداگرتن و دزین و تاڵانکردنی ماڵ و موڵک و خانووی هاووڵاتیانی شارەکە بووە، ناکۆییەکانی نێوا ئەو دوو بەرەیەش تاوەکوو ئەمڕۆ هەر بەردەوام بووە تاوەکوو ئەو دوو تەقینەوەیەی روویاندا.
سەرچاوە: سپۆتنیکی ڕووسی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment