گۆڕان له‌باره‌ی شێوازی به‌شداری كردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بڕیاری دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: ئامادە و دەستپێشخەرە بۆ هەموو كارێكی پێكەوەیی و هاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی لە نێوان هەموو ئەو پارتە سیاسیانە كە ئامانجیان ئەنجام دانی گۆڕانكاری سیاسی و كۆمەڵایەتیه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی شێوازی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه‌، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: "لە كۆبوونەوەكەدا جڤاتی نیشتیمانی تەئكیدی لەوە كردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەردەوام دەبن لە تێكۆشان لەسەر بنەمای پرەنسیپەكانی خۆی".

هاوكات جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند: "گۆڕان ئامادە و دەستپێشخەره‌ بۆ هەموو كارێكی پێكەوەیی و هاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی لە نێوان هەموو ئەو پارتە سیاسیانە كە ئامانجیان ئەنجامدانی گۆڕانكاری سیاسی و كۆمەڵایەتی ریشەییە لە رێگەی چەسپاندنی حوكمی یاسا و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووری و دژایەتی گەندەڵی".

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15994

Your Comment

You are replying to: .
captcha