پڕۆژەی ڕووخێنەری داعش گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئیسلام

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ تاوتوێ كردنی عێراقی دوای داعش، بە ئامادەبوونی زانایانی و عێراق و جیھان، كۆنفرانسێک لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت. تێیدا گفتوگۆ لەبارەی توندوتیژی لە ناو كۆمەڵگە دەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو كۆنفرانسەدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: "چەكدارانی داعش وایاندەزانی خەڵكی عێراق خەڵكی خۆیانە، بەڵام خەڵكی عێراق دژی ئەوان جەنگین و ئەو بیرەیان ڕەت كردەوە، كەس ناتوانێت بیری خۆی بەسەر خەڵكدا بسەپێنێ".

سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادی کرد: پڕۆژەی ڕووخێنەری داعش گەورەترین مەترسییە بۆسەر ئیسلام بەو حاڵەوە ئێمە لە بەغدا بڕیارمان دا لەناوی بەرین و کۆتایی پێبێنین. ئێمە ئەوەی تیرۆریست ڕووخاندوویەتی بەتایبەت مرۆڤایەتی، سەرلەنوێ بونیات دەنینەوە.

عەبادی پێشتر داوای لە میدیاکان کردبوو بۆ لەناوبردنی "دەنگۆ ڕەشەکان" ڕۆڵێ نەتەوە پەرەستانە بگرنە بەر. لەم کونفرانسەیشدا داوای یەکگرتوویی موسڵمانان و یەکڕیزییانی کرد، هەروەها دەستێوەرنەدان لە باوەڕی خەڵکدا.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15991

Your Comment

You are replying to: .
captcha