کوردپرێس:
عارف شنگالی فەرماندە لەیهكینهكانى بهرخۆدانى شنگال (یهبهشه) لەلێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلوومە"ی وتوه، "لای ئێمه هیچ ڕێگرییەک نییە بۆئەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی نیشتەجێی ناو کهمپەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، بەڵکو ئەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانن کە ئەو ئاستەنگە درووستدەکەن، لەوەشدا مەبەستیانە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا سوود لەدەنگەکانیان وەربگرن".
ئەو بەرپرسە ئێزدییە ئەوەشی باس كردوه، "پارتە کوردییەکانو بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە دۆخی شنگال نائارامو بێسەرەوبەرییە، تاوەکو لهو ڕێگایەوە هێزەکانی خۆیان بۆ ناوچەکە بگێڕنەوەو لە لایێکی تریشەوە بڕوا بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بهێنن یارمەتیی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە نەدەن".
شنگالی جەختی کردۆتەوە، "پارتی بەئاشکراو لەبەر هۆکاری سیاسییو مەرامی هەڵبژاردن ڕێگری لەگەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیانو ماڵو کێڵگەکانیان ئاوەدان بکەنەوە".
Your Comment