بەپێی هەواڵی کوردپرێس فادی هاکۆرا توێژەر لە پەیمانگای چەتم هاوس لەو بارەیەوە بە ئاژانسی یۆرۆنیووزی وتووە بەو ئەنجامەوە کورد لە پەڕلەمانی تورکیا بەشدار دەبێت ئەگەرچی زۆرینەی پەڕلەمانیان بەدەستەوە نییە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە ئەوە خاڵێکی ئیجابییە کە کورد سەرکەوت بۆ پەڕلەمانی تورکیا.
هاکۆرا هۆشداریش دەدات لەبارەی پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئەردۆغانەوە و دەڵێت ئەردۆغان لە ڕێگای گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، هەڵمەتی سەربازیی زیاتر دژ بە کورد سووریا ئەنجام دەدات.
هەڵبژاردنی پەڕلەمان و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کۆتایی هات و بەپێی ئەنجامی ڕاگەیێندراو ئەردۆغان جارێکیتر و ئەمجارەیان وەکوو یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا بە دەسەڵاتی ڕەهاوە دەسەڵاتی بەدەسەتەوە گرتەوە.
ئەگەرچی پێشوازیی زۆر لە سەرکەوتنەکەی ئەردۆغان نەکرا بەڵام تێپەڕاندنی بەربەستی 10 لەسەد لەلایەن هەدەپەوە و مسۆگەرکردنی نزیکەی 12 لە سەدی دەنگەکان لەلایەن هەدەپەوە کە زیاتر سەربەکوردە کاردانەوە ئیجابیی زۆری لێکەوتەوە.
Your Comment