سه‌رۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فوئاد مه‌عسووم برووسكه‌یێکی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا كرد و تیایدا پیرۆزبایی ده‌ربڕیوه‌ به‌ بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆک كۆماری توركیا و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كردوووه ‌و بۆ گه‌لی توركیاش پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندنی به‌رده‌وام و په‌یوه‌ندیی مێژووییی نێوان عێراق و توركیاشی به‌رز نرخاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یران فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان کرد. ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق:

فه‌خامه‌تی سه‌رۆک ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ڕێز

سه‌رۆک كۆماری توركیا

به ‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆكی كۆماری توركیاوه‌ گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و داوای سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌خامه‌تتان ده‌كه‌م له‌ ئه‌ركه‌كانتاندا و بۆ گه‌لی توركیای دۆستیش پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندن.

هاوكات خۆشحاڵم ئه‌م بۆنه‌ خۆشه‌ بكه‌مه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی په‌رۆشیمان بۆ به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش له‌پێناوی پته‌وكردنی پردی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی مێژوویی و هاوكاری به‌رفراوان له ‌نێوان عیراق و توركیا به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به‌ خواسته‌كانی هه‌ر دوو گه‌لی دۆست ده‌كات له‌ ئۆقره‌یی و تاوسه‌ندندا و به‌شداری ده‌كات له‌ به‌هێزكردنی ئاسایش و ئاشتی و هاریكاری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا.

له‌گه‌ڵ رێزی بێ‌ئه‌ندازه‌مدا...

فوئاد مه‌عسووم

سه‌رۆک كۆماری عێراق

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15960

Your Comment

You are replying to: .
captcha