وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوەتە عێراق لە پابەندبوون بە یاسای بوودجەی 2021ی عێراقەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتی دارایی لە نامەیەکدا دڵنیایی داوەتە بەغدا کە پابەندی یاسای بوودجەی 2021ی عێراق دەبن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەکاتی بەشداری کردن لە دیدارێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نووسراوێکی کردووە بۆ حکوومەتی عێراقی و دووبارە ئامادەیی و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان دەربڕیوە".

ڕۆژی دووشەممە 12ى نیسانى 2021 شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی دارایی و لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1592

Your Comment

You are replying to: .
captcha