به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌یاتی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون به سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در چاره‌نووسی سیاسیی خۆی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هاوپه‌یمانێتیی نێوان نه‌سر و سائیروون ده‌وامێکی نابێت و ده‌شڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه گوماناوییه چوونکه مومکینه هه‌ڵوێستی سه‌در هه‌ر کاتێک بگۆڕێت و هاوپه‌یمانیی سیاسیی خۆی بشێوێنێت.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر گوتی: سه‌در له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا له‌گه‌ڵ سێ حیزب هاوپه‌یمان بوووه که یه‌که‌مین هاوپه‌یمانیی سه‌در له‌گه‌ڵ وه‌ته‌نییه و حیکمه و سائیروون بوو و دووهه‌مین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ فه‌تح به سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری و سێهه‌مین هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ عه‌بادییه که چاره‌نووسی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه نادیاره.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الإباء"ی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment