ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌نگی دا

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌نگی دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ خوێندنگه‌ی ساففه‌ت چه‌بی له‌ ئوسکودار له ‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌کانی ٢٧هه‌‌مین خولی په‌رله‌ماندا ده‌نگی دا.

ئه‌ردۆغان له ‌دوای ده‌نگدانه‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: "وا دیاره‌ که‌ ڕێژه‌ی به‌شداری کردن باش بێت و ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئاستی تورکیاش به ‌ده‌ستم گه‌یشتوون ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن."

ناوبراو وتیشی: "له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ توركیا ئامانجه‌كانی به‌ شێوه‌یێكی به‌رز دیاری ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ‌ئاستی شارستانییه‌تی هاوچه‌رخ."

ئه‌ردۆغان ڕاشی‌گه‌یاند: "پێمان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ تاكوو ئێستا كێشه‌یێکی ئه‌وتۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا ڕووی نه‌داوه‌."

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15904

Your Comment

You are replying to: .
captcha