3 که‌س له‌ دیاربه‌کر ده‌ستگیر ده‌کرێن

به‌شی تورکیا- له‌ قوتابخانه‌ی مه‌سعوود یێڵمازی دیاربه‌کر 3 که‌سی نه‌ناسراو به‌ بۆنه‌ی هه‌بوونی 1000 پاکه‌ت ده‌نگی بێ‌مۆر ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌منی کران.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ وه‌ده‌ست که‌وتوون 3 که‌سی نه‌ناسراو له‌ قوتابخانه‌ی مه‌سعوود یێڵمازی دیاربه‌کر واتا بازنه‌یێکی ده‌نگدان ده‌ستگیر کران که‌ ده‌یانویست 1000 پاکه‌ت ده‌نگی بێ‌مۆر بخه‌نه‌ نێو سندۆقی ده‌نگدان که‌ به‌ هۆشیاریی چاودێرانی ئاماده‌بوو له‌و بازنه‌یه‌ ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌منی کران.

ئایلینا قلیچ هه‌واڵنێرێک که‌ هه‌واڵه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ دیاربه‌کر ڕووماڵ ده‌کات له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: سێ که‌س ده‌یانویست به‌ پاکه‌تی بێ‌مۆر بچنه‌ بازنه‌ی ده‌نگدانی دیاربه‌کر که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر و ده‌ست به‌ سه‌ر پاکه‌ته‌کاندا گیرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابرسۆل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15902

Your Comment

You are replying to: .
captcha