بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له ناوچه‌کانی حه‌سه‌که، قامشلۆ، ته‌بقه و ره‌ققه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ راگه‌یه‌ندرا و بڕیاره‌که له رۆژی پێنجشه‌ممه 26ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ کردن و تا 5ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌که‌دا ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی خوێندن و باخچه‌ی ساوایان له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر داده‌خرێن و جووڵه‌ی پاس و ئۆتۆمبیله‌کانیش بۆ ناوچه‌کانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راده‌گیرێت، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌مێنێت.
هاوکات جه‌ختیش کراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمییه‌کان له‌و ناوچانه داده‌خرێن، ته‌نیا ژماره‌یێکی دیاریکراوی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا ته‌واوی بینایه‌ی فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌کانی خوێندن پاکڕشێن ده‌کرێن و جه‌ختیش کراوه‌ته‌وه، ئه‌رکی دامه‌زراوه میدیاییه‌کانه رێنمایی و هۆشیاری له‌ناو هاووڵاتیان بڵاو بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه خۆپارێزییه‌کان و دووری کۆمه‌ڵایه‌تی بن، تا ئه‌و کاته‌ی له په‌تای کۆرۆنا رزگار ده‌بن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئه‌و بڕیاره نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌کان ناگرێته‌وه، هه‌رچی ده‌رمانخانه‌کانیشه کاره‌کانیان به‌پێی خشته‌یه‌ک رێکده‌خرێن، که له‌لایه‌ن ده‌سته و لێژنه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌کێتی ده‌رمانسازانه‌وه به‌شێوه‌ی نۆره بۆیان دیاری ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به جووتیارانیش له بڕیاره‌که‌دا هاتووه: ئاسانکاری بۆ جووتیاران و دابه‌ش کردنی مادده قڕکه‌ره‌کان بۆ کێڵگه‌کانیان ده‌کرێت و پێویسته هێزه ئه‌منییه‌کانیش رێکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ک چۆن له بڕیاره‌که‌دا هاتووه، جێبه‌جێ بکه‌ن.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment