درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق پێشێل کردنی دەستوورە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مافناسێکی عێراقی ڕایگەیاند: درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان عێراق ژێرپێنانی دەستووری عێراقە و نابێت بێدەنگ بین لە بەرانبەریەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر دەعمی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغد پرس»دا زیادی کرد: درێژ کردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان بۆ ماوەی چەند مانگ پێشێل کردنی مادەی 56ی دەستووری عێراقە کە وتوویەتی خولێکی پەرلەمانی عێراق 4 ساڵە.

دەعمی وتیشی بەگوێرەی مادەی 56ی دەستووری عێراق تەنها بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دەکرێت خولێکی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە و تەنانەد دادگای فیدراڵیش بۆی نییە ئەو خولە بۆ ماوەیێکی زیاتر درێژ بکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15871

Your Comment

You are replying to: .
captcha