ڕێپێوانی هاووڵاتییانی هه‌رێم دژی داگیرکاری سوپای تورکیا+ وێنه‌

به‌شی هه‌رێمی کوردستان- به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 22ی حوزه‌یران له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هاووڵاتییان به‌ره‌و بناری قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی داگیركارییه‌كانی توركیا ده‌رببڕن و دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتنه‌ قه‌ندیل له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی بناری قه‌ندیله‌وه‌ پێشوازییان لێكرا و دواتر نوێژی هه‌ینیان له‌ مزگه‌وتێكی بناری قه‌ندیل ئه‌نجام دا.

کوردپرێس- مه‌لا سامان سه‌نگاوی كه‌ وتاری هه‌ینی له‌ بناری قه‌ندیل پێشكه‌ش كرد ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ ڕۆیشتوونه‌ته‌ قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی خۆیان بۆ داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یێنن و دژی زوڵم و سته‌می توركیا بوه‌ستنه‌وه‌.

له‌ ئێستادا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڕۆیشتوونه‌ته‌ بناری قه‌ندیل به‌ ڕێپێوان به‌ره‌و گوندی پرده‌شاڵ ده‌ڕۆن و دروشمه‌كانی "بژی گه‌ریلا، بمرێ داگیركاری" و چه‌ندین دروشمی دیكه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15853

Your Comment

You are replying to: .
captcha