وەزیری دەرەوەی تورکیا: مەخموور کەمپی پەکەکەیە و لەناوی دەبەین

بەشی تورکیا- توركیا هەڕەشەی لە ناوبردنی كەمپی مەخموور دەكات كە تایبەتە بە كوردانی كوردستانی تورکیا و لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەكگرتووەكاندایە.

کوردپرێس:

مەولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەكەی باسی لەوەكرد كە كارمەند و بەڕێوەبەری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە مەخمووردا نەماون بۆیە ئەوێی بە كەمپی پەكەكە ناوبرد.

بانگەشەی ئەوەشیكرد كە توركیا ئەو كەمپە لەناودەبات.

جێی ئاماژەیە بەدرێژایی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتی و پەرلەمانییەكەی توركیا كە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بەردەوام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی دیكەی پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوا پرسی پەلاماردانی قەندیل، مەخمور و شنگالیان بۆ راكێشانی سۆزی نەتەوەپەرستەكانیان بەركاردەهێنا.

زۆرجاریش حكوومەتی عێراق لەبایەخی لێدوانی ئەو بەرپرسە توركییانەی كەم دەكردەوە و جەختیشی دەكردەوە كە لێدوانەكان تەنها پروپاگەندەی هەڵبژاردنن.

News Code 15848

Your Comment

You are replying to: .
captcha