کوردپرێس:
مەولوود چاوش ئۆغڵو وهزیری دهرهوهی توركیا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەكەی باسی لەوەكرد كە كارمەند و بەڕێوەبەری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە مەخمووردا نەماون بۆیە ئەوێی بە كەمپی پەكەكە ناوبرد.
بانگەشەی ئەوەشیكرد كە توركیا ئەو كەمپە لەناودەبات.
جێی ئاماژەیە بەدرێژایی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتی و پەرلەمانییەكەی توركیا كە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بەردەوام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی دیكەی پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوا پرسی پەلاماردانی قەندیل، مەخمور و شنگالیان بۆ راكێشانی سۆزی نەتەوەپەرستەكانیان بەركاردەهێنا.
زۆرجاریش حكوومەتی عێراق لەبایەخی لێدوانی ئەو بەرپرسە توركییانەی كەم دەكردەوە و جەختیشی دەكردەوە كە لێدوانەكان تەنها پروپاگەندەی هەڵبژاردنن.
Your Comment