توركیا تووشبووانی كۆرۆنا بۆ گرێ سپی ده‌گوێزێته‌وه‌

بەشی سووریا- هاوسه‌رۆكی ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تی توركیا تووشبووانی كۆرۆنا ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید عوبەید هاوسه‌رۆكی ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی باسی له‌ مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ كردووه‌ و دەڵێت به‌پێی تواناكانی خۆیان ئاماده‌كاری و رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر بەڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ڤایرۆسێكی له‌وشێوه‌یه‌ بوه‌ستنه‌وه‌.

له‌باره‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و تواناكانی پشكنین وتی: "جگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری 14 نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه‌، نه‌خۆشخانه‌كان به‌پێی هه‌لومه‌رج و پێداویستیی ناوچه‌كه‌ دروست كراون، نه‌خۆشخانه‌كان و خزمه‌تگوزاریی خێرا 24 كاتژمێر له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییاندان، له‌ نه‌خۆشخانه‌كانیشدا له‌ 40 تا 200 پزیشک و په‌رستار و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ ئه‌ركدان.

حەمید عوبەید ئاشكرای كردووه‌، "به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌خۆشخانه‌ی رۆژ له‌ سه‌رێكانی كردوه‌ته‌ شوێنی كه‌ره‌نتینه‌ بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و كه‌سانی تووشبوو به‌ كۆرۆنا ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی سه‌رێكانی، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خه‌ریكی ئه‌نجامدانی تاوانه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158318

Your Comment

You are replying to: .
captcha