کوردپرێس:
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو حزبانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕەت کراونەتەوە مامەڵەکانیان تەواو نەبووە و ڕۆژی دووشەممە دادگا یەکلایی دەکاتەوە.
زرار وتیشی "وەک کۆمسیۆن پابەند دەبین بە بڕیارەکانی دادگاوە هەرچۆنێک بێت، ئەگەر بریاری دادگا وابوو بخرێنە ناو لیستەکانی دیکەوە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن ئیمە جێبەجیێی دەکەین."
ناوبراو لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسە دەڵێت تا ئێستا داوایەکی لەو شێوەیەی ئاڕاستە نەکراوە.
ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، ٣٨ قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون و سێ قەوارەش ڕەتکراوەتەوە.
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆن لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، ئەو قەوارانەی ڕەتکراونەتەوە کەموکوڕییان هەبووە لەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشیان کردووە و دەتوانن تانە بدەن.
بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت
Your Comment