بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئیکۆنۆمیست دۆخی ئێستاکەی عێراق بەبۆنەی ڕێکنەکەوتنی کورد، شیعە و سونە لەسەر دەست نیشان کردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە بە قەیراناوی وەسف دەکات.
هەروەها گۆڤارەکە دەڵێت کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچە مەرکەزییەکانی عێراق و گواستنەوەی هێزەکان بۆ ناوچە کورد و سوننە نشینەکان نیشاندەری گۆڕانکاری نوێیە لەم وڵاتەدا و ئیکۆنۆمیست جەخت دەکاتەوە ئەمریکا زۆرینەی هێزەکانی لە ناوچە ناوەندییەکانی عێراق کشاوەتەوە و لە هەرێمی کوردستان جێگیری کردوون.
ئەم گۆڤارە هەروەها هۆشداری دەدات کە کوردەکانی عێراق ئێستا گرنگایەتیێکی زۆر بە وەرگرتنی بەشە بوودجەی خۆیان دەدەن و ئەگەر حکوومەتی ناوەندیی عێراق داواکاریی کوردەکان لەبەرچاو نەگرێت مومکینە جارێکی دیکە کوردەکان هەنگاو بۆ سەربەخۆی هەڵبگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment