نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری دوو پێشمەرگەی کوڵەجۆ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری دوو پێشمەرگە شەهیدەکەی شارۆچکەی کوڵەجۆ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا دەڵێت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو شه‌هيدى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان سورکێو رەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م ‌كه‌ شه‌وى رابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يێكدا له‌گه‌ڵ تيرۆریستانى داعش گيانيان به‌خشى.

درەنگانی شەوی رابردوو 07-04-2020 لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە هێرشێکی چەکدارانی داعش دوو پێشمەرگە شەهیدبوون. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت " هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان شاد بكات و سه‌بوورى به‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ببه‌خشێت".

دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو شه‌هيدى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م ‌كه‌ شه‌وى ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعش گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون.

هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان شاد بكات و سه‌بوورى به‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ببه‌خشێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158294

Your Comment

You are replying to: .
captcha