کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 6ی ئەیپرێڵی 2020 وهزارهتى تهندروستىی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند،"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشون و یەکێکی تریان پێشینەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە."
هەر بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (288) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (88) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانیتر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment