توێژەرێکی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: کۆرۆنا ناتوانێت کۆتایی بە دوژمنیی تورکیا دژی کورد بهێنێت

بەشی جیهان- ستیڤن کۆک توێژەری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت سەرقاڵ بوونی تورکیا بە کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێتە هۆی ئەوەی ئەنقەرە دەست لە دوژمنایەتی کردنی کورد بهێنێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 6ی ئەیپرێڵی 2020 لە پەیمانگای ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوە پەنێلێک لەبارەی کارتێکەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ڕووبەڕووبوونەوەکان بەڕێوە چوو و لەو پەنێلەدا ئاماژە بە دوژمنایەتیی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا کرا.

دوکتور ستڤن کۆک چاودێری سیاسی و توێژەری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە هاوکات بەڕێوەبەری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەیمانگای ئەنجومەنی پێوەندیی دەرەوەیە هۆشداری دا کە لە هەندێک ناوچەی وەک ئەستەنبوڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پەرە دەسێنێت و دوور نیە ئەو ڤایرۆسە وەک بۆمبێک لەو شارەدا بتەقێتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە جەختیشی کردەوە: "من لەو بڕوایەدا نیم کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ببێتە هۆی ئەوەی تورکیا دەست لە دومنی کردنی دژی کورد بهێنێت چوونکە دژایەتی کردنی کورد تێکەڵ بە کەلتووری سیاسیی تورکیا بووە.

ناوبراو هەروەهاش لەو قەناعەتەدایە کە نەخۆشیی کۆرۆنا و سەرقاڵبوونی دەوڵەتی تورکیا ڕێگری ناکات لە بەرەوپێش بردنی سیاسەتی ئەو وڵاتە دژی کورد.

کۆدی هەواڵنێر:

News Code 158273

Your Comment

You are replying to: .
captcha