ڕێگه‌ ناده‌ین هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک هاتنى هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاكه‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: پێشمه‌رگه ‌و ئاسایشى كوردى به‌شى خۆیان ته‌جروبه‌یان هه‌بوو له که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بورهان مه‌زهه‌ر به‌ ماڵپه‌ڕى "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ى وتوووه‌: دواى سه‌پاندنى یاسا ئه‌من و ئاسایش بۆ که‌رکووک گه‌ڕایه‌وه‌ و هه‌ندێک جاریش به ‌هه‌ڵه‌ ڕووداوى نه‌خوازراو ڕوو ده‌ده‌ن وه‌ک كوژانى ژنێک له‌ شاره‌كه‌.

ناوبراو وتیشى: پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى له‌ که‌رکووک داوا ده‌كات كه‌ ڕێگه‌ نه‌درێت ئه‌و ڕووداوه‌ بێته‌ هۆى دروست بوونى فیتنه ‌و ئاژاوه‌ له ‌پارێزگاكه ‌و له ‌ئێستادا پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى ڕازییه‌ به‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ى بوونیان هه‌یه ‌و حكوومه‌تى عێراقیش ئاسایش و ئارامى سه‌رجه‌م دانیشتوووانى که‌رکووک ده‌پارێزێت.

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک باس له‌وه‌ش ده‌كات: ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ى كوردى به‌شى خۆیان ته‌جروبه‌یان هه‌بوو له‌ که‌رکووک بۆیه‌ پێویسته‌ بارودۆخى ئێستا وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه ‌و هاتنى هه‌ر هێزێكى‌تر ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ به‌هۆى ئه‌و كێشه‌ ئه‌منییانه‌ى له‌ شاره‌كه‌ روو ده‌ده‌ن داوا ده‌كرێت كه‌ ژوورێكى پرۆسه‌كان دروست بكرێت كه‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌شى تێدا بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15825

Your Comment

You are replying to: .
captcha