بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە محەمەد، ئهندامی پهرلهمانی عێراق له وتارێکدا بهناونیشانی "دز ئاوا خاوەن ماڵ دەگرێت!" نووسیوویهتی، "ئێمە لەگەڵ هەندێ لە هاوڕێکانمان لەپەرلەمانی عێراق بەرگریی سەرسەختانە لە ماف و مووچەی خەڵکی هەرێم دەکەین و بە پلەی یەکەم بە هەوڵ و هیممەتی ئێمەومانان مووچەی خەڵکی هەرێم لە ململانێکانی نێوان بەغدا و هەولێر دوورخرایەوە و ئەمەمان لەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ دا جێگیر کرد.
نوێنەرەکەی گۆڕان باس لهوهش دهکات، "دەمانزانی و پێشبینیمان دەکرد کە حکوومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە سیاسەنی تاڵانفرۆشیی نەوت. بەپێی یاساکە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تەسلیمی بەغدا ناکات، هەروایشی کرد، چوونکە باکیان بە مووچە و ژیانی خەڵک نیە و گرنگ لای ئەوان نەوت و بۆریبەکان و گرێبەست و شیرینییەکان و ئەو قەرزانەیە کە کۆتاییان نایەت و لەپەنابانەوە گیرفانە بێ بنەکانی حزب و بەرپرسانی پڕ لەدۆلار دەکەن، هاوشانی ئەوەش لێرە بەرگری لەوە دەکەین کە ئەو پارەیەی لەبەغدا بۆ هەرێم دەنێردرێت، تەنها و تەنها هی مووچەیە و دەبێت بگاتە دەستی خەڵک، نەک ئەمەش دەسکاری بکرێت.
کاوە محەمەد دهشڵێت: "ئەوانەی بە ئاشکرا و رۆژی رووناک چەندین ساڵە دزی لە ماڵی خەڵک دەکەن، دێن پەلاماری ئێمەی خاوەن ماڵ و بەرگریکاریی مافی خەڵک دەدەن و بە هەندێک شێوازی سووکی موخابەراتییانە و وەک پیشەی ناشیرین و مەکشوفی هەمیشەییان، پەیج و ئەکاونتی ساختەمان بۆ دروست دەکەن و هەوڵ دەدەن خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک و راستیبەکان هەڵگێڕنەوە کە گوایە ئەوە ئێمەین لە بەغداوە هەوڵی بڕینی مووچەی خەڵکی هەرێم دەدەین، نەک ئەوان کە لە بەغدا شەڕی پۆست و پارە بۆ خۆیان دەکەن و لە هەرێمیش بوونەتە مۆتەکە بۆ مووچە و ژیان و ئازادیی خەڵک".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment