سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە زورفی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ عەدنان زورفی، بەربژێر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کردووە پشتگیریی لێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەدنان زوورفی، راسپێردراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ئێمە پەسندی ئەو بەرنامەمان کردووە، کە عەدنان زورفی پێشکەشی کردووە. ئەگەر زورفی توانی لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن دانیشتنێک بکات، ئێمە لە هەرێمی کوردستان هیچ گومانمان نییە پاڵپشتی دەکەین.

لەبارەی رێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵوێستیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری گوتی: "ئەو بڕیارانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیران بەگشتی و بەتایبەتی وەزیرانی تەندروستی و ناوخۆ دەرکراون، پشتگیری تەواویان دەکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158225

Your Comment

You are replying to: .
captcha