بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند سیستمی بەرگریی پاتریۆت دەگوازنەوە عێراق، ئەمەش بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەکەدا لەبارەی جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی پاتریۆت لە عێراق رایگەیاندووە ''ئەمریکا سیستمێکی بەگریی دەگوازێتەوە عێراق، ئەمەش بۆ پارێزگاری کردن لە عێراق، هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا لەو هەڕەشە ئاسمانییانەی بۆسەر بنکە سەربازییەکان لە عێراق هەن و هێزەکانی هاوپەیمانانی لێ جێگیرکراون".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە گرنگە تێبینی ئەوەبکەین بەهۆی ئەو هێرشانەی لە رابردوودا کراونەتە سەر عێراق، سەربازانی هاوپەیمانان، ئەمریکا و هەروەها عێراقییەکانیش کوژراون، هاوکات ئەم هێرشانە پێشێلی سەروەریی عێراقیان کردووە.
سەبارەت بە جێگیرکردنی سیستمەکە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئێستا کارەکانیان بۆ جێگیرکردنی ئەم سیستمە بەردەوامە، بەڵام لەبەر هۆکارە ئەمنییەکان وردەکاریان ئاشکرا ناکەن، بەرپرسانی عێراقیش ئاگاداری ئەوەن کە ئێمە پێویستیمان بەو سیستمە هەیە، هاوکات لەم بارەوە لە هاوئاهەنگی بەردوامدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.
هاوکات پابەندی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دووپات کردووەتەوە بۆ تێکشکاندی داعش بەشێوەیێکی یەکجارەکی و هەروەها پشتیوانی کردن لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment