پارێزگاری کوردستان به‌بۆنه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنماییه‌کان ده‌ستخۆشی له‌ خه‌ڵکی پارێزگا ده‌کات

به‌شی کوردستان- پارێزگاری کوردستان له‌ په‌یامێکدا ده‌ستخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌گی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا کرد به‌بۆنه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان له‌ په‌یامێکدا ده‌ستخۆشی له‌ خه‌ڵکی پارێزگا کرد به‌بۆنه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنماییه‌کان و گوتی: هاوکاریی ئێوه‌ ئازیزان له‌پێناو جێبه‌جێ‌كردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسیارێتیی خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌گی کوردستانی پیشان دا.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاند‌: هیوادارین به‌بۆنه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوداوه‌ند و به‌رده‌وامیی هاوکارییه‌کانی نێوان خه‌ڵک و به‌رپرسان، گیانفیدایی و هه‌وڵی بێ‌بڕانه‌وه‌ی کادێری ته‌ندروستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاته‌ ئه‌نجام و زووبه‌زوو دروشمی "به‌ یارمه‌تیی خوداوه‌ند شکست به‌ کۆرۆنا ده‌هێنین" بێته‌دی.

پارێزگاری کوردستان له‌ کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا ڕوو له‌ خه‌ڵک ڕای‌گه‌یاند‌: ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ چۆکی به‌ زلهێزه‌کانی جیهان داداوه‌ نه‌یتوانیوه‌ خه‌وشێک له‌سه‌ر یه‌کده‌نگیی گه‌لی ئێمه‌ دروست بکات هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هاوڕێیی دڵسۆزانه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌م و سوپاسی ته‌حه‌مول و دانبه‌خۆگرتنی هاووڵاتییانی ئازیز و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای کوردستان ده‌که‌م.

ڕۆژی 8ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 گه‌ڵاڵه‌ی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی که‌وته‌ بواری جێبه‌جێ‌کردن و تا 20ی خاکه‌لێوه‌ درێژ کرایه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵاڵه‌که‌دا به‌رته‌سک‌بوونه‌وه‌ بۆ ژماره‌ی سه‌ندیکا و هاتوچۆکان له‌به‌رچاو گیراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158215

Your Comment

You are replying to: .
captcha