کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه نزیکه‌ی 5 هه‌زار چه‌کداری داعش هه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌ڵاتن له گرتووخانهیێکی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا چڕ کرده‌وه و بۆ ماوه‌یێکی کورت به‌شه نێوخۆییه‌کانی گرتووخانه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کرد.
که‌ناڵی سی ئێن ئێن له زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه ڕاپۆرتی دا پێده‌چێت زیندانییانی داعش وێڕای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دروشم له ناوخۆی زیندان نیسبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشدارییان دابێت و داوایان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کردبێ ئاوڕ له‌م بابه‌ته بده‌نه‌وه.
که‌ناڵی بریت بارتی ئه‌مریکا له زاری مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریاوه ڕایگه‌یاند که یاخیبوونی زیندانییانی داعش له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا کێشه‌یێکی جیدییه به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وان وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ هه‌نگاوێک بۆ چاره‌کردنی ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵناگرن.
چه‌ندین جار به‌رپرسانی کوردی سووریا ته‌ئکیدیان کردووه که ناتوانن پاسه‌وانی له 10 هه‌زار زیندانیی داعش بکه‌ن که نزیکه‌ی 2 هه‌زار چه‌کداریان وه‌ک مه‌ترسیدارترین چه‌کداری وڵاتانی ڕۆژئاوایی دێنه ئه‌ژمار.
مه‌زڵووم کۆبانی داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووه زووبه‌زوو چاره‌یێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزنه‌وه.
گۆڤاری سه‌ربازیی میلیتاری تایمز ڕاپۆرتی دا که هێزی کوردی سووریا ته‌نها به یارمه‌تییه لۆجستی و هه‌واڵگریی هاوپه‌یمانانه‌وه توانیویه‌تی ڕێگری له هه‌ڵاتنی به‌ربڵاوی زیندانییانی داعش بکات.
گۆڤاره‌که باسی له سووڕانه‌وه‌ی فڕۆکه و کۆپته‌ری هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر گرتووخانه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد کرد.
ئاسۆشێتێدپرێس و میلیتاری تایمز له ڕاپۆرتێکدا باسیان له به‌رده‌وامیی پاڵپشتیی هه‌واڵگری له فه‌رمانده کورده‌کان کردووه به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی زیندان و ڕێگری له هه‌ڵاتنی زیندانییانی داعش به‌ڵام ئه‌و زیندانییانه توانیویانه له ڕێگای تێکشکاندنی کامێرا و ده‌رگه‌کانی ناو به‌ندیخانه‌وه هه‌ڵبێن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایانگه‌یاندووه که هیچ یه‌ک له‌و زیندانییانه نه‌یانتوانیوه له زیندانه‌که‌دا هه‌ڵبێن.
میدیا ڕۆژئاواییه‌کان هۆشداریی ده‌ده‌ن کوردی سووریا پێداویستیی به‌رچاوی بۆ دابینکردنی ئاسایشی گرتووخانه‌کان له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووره‌په‌رێزی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیندانییانی داعش بۆ وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن که‌واته ده‌بێ بۆ چاره‌کردنی ئه‌م بابه‌ته یارمه‌تیی کوردی سووریا بدرێت چونکه ئه‌وان له شه‌ڕه‌کان بۆ بنبڕکردنی خه‌لافه‌تی داعش له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیکه‌ی 11 هه‌زار هێزی خۆیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment