به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یۆران مانکلیس یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌کادیمیاکه به ڕادیۆی فه‌رمیی سوێدی ڕاگه‌یاند: "دواخستنی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بیات تاکه بڕیارێکی راسته‌قینه بوو که ده‌مانتوانی بیده‌ین. ئاگاشمان له‌وه هه‌یه ئه‌و باوه‌ڕمان له‌ده‌ست داوه که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانمان پێویستمان پێیه‌تی."
یۆران مانکلیس گوتیشی: "له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو 6 که‌س له ئه‌کادیمیاکه پۆسته‌کانیان جێهێشتوووه و پێشتریش دوو که‌س کشابوونه‌وه و له کۆی 18 که‌سه‌که‌ی ئه‌کادیمیای زمانی سوێدی 8 کورسی به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه و به 10 که‌س ناتوانن بڕیار له‌سه‌ر به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بیاتدا بده‌ین."
سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای زمانی سوێدی ده‌شڵێت: "وێڕای پێداگری له دروستی بڕیاری ڕاگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیات هه‌وڵ ده‌ده‌ین دامه‌زراوه‌که تازه بکه‌ینه‌وه و به زووییش کورسییه به‌تاڵه‌کان پڕ بکه‌ینه‌وه."
ئه‌کادیمیای سوێد به یه‌کێک له گرنگترین دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگییه‌کانی سوێد داده‌نرێت و له ساڵی 1786 له‌لایه‌ن پادشای ئه‌و کاته‌وه دامه‌زراوه. جیا له ئه‌رکی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی زمانی پاراوی سوێدی ئه‌کادیمیاکه ساڵانه چه‌ندین خه‌ڵاتی بواری ئه‌ده‌بیات دیاری ده‌که‌ن و خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بیات یه‌کێک له‌و خه‌ڵاتانه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment