کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 31ی مارچی 2020 ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا بێگومان باسی لە موچە دەکرێت.
ئاماژەى بە ئەوەش دا، ماوەیەکە لێرە و لەوێ باس لەبڕینی موچەی موچەخۆران دەکرێت و هەرکەسیک قسەی نابەجێ دەکات و دەڵێن موچە دەبڕدرێ، بەڵام بەو جۆرە نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، تاکو ئیستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستکاریکردنی موچە نەدراوە، بۆیە نازانم ئەو کەسانەى باسی موچە بڕین دەکەن، ئەو زانیارییانەیان لەکوێ دەستکەوتووە.
باسی لە ئەوەش کرد، حکومەتی هەرێم لەسەرەتاوە ڕایگەیاندوە هەروا بەئاسانی دەست بۆ موچەى موچەخۆران نابەن و پێویست ناکات ئەوەندە ئەم بابەتە باسبکریت.
ئاماژەى بەئەوەش دا، هەر شتیکیش هەبی بەشەفافی باسی دەکەن و بڕینی موچە ئاخیر شتە کە حکوومەتی هەرێم بیری لێدەکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment