نەزیفە بیلەن ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PKK  کوژرا

بەشی تورکیا- سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری میت و هێزە سەربازییەکانی تورکیادا، ئەندامێکی باڵای دەستەی سەرۆکایەتیی پەکەکە کوژرا.

کوردپرێس: ئاژانسی ئانادۆڵۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دەزگا ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، دەزگای ھەواڵگری میت و ھێزە سەربازییەکانی تورکیا لە قەندیل ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجام داوە و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نەزیفە بیلەن ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PKK کوژراوە".

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە ئەم ئۆپەراسیۆنەش دوای ئەوە ھات کە دەزگای ھەواڵگری میت ماوەی چەند مانگێکە لەڕێی ئەو تۆڕی چاودێریەی لە قەندیل و ناوچەکە دروستی کردووە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە و بۆ پێکانی ئامانجەکەیان بە یەک لێدان پلانی وردی داڕشتووە.

هەروەها هەواڵەکە باس لەمە دەکات "ماوەیێکی کەم پێش ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنەکەش چەند کارمەندێکی دەزگای ھەواڵگری میت نێردراونەتە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە و دوای ھەڵسەنگاندنی تەواوی ناوچەکە لەڕێی ھێزە سەربازییەکانی تورکیاوە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دراوە و نەزیفە بیلەن ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PKK کوژراوە.

بیلەن یەکێک بووە لە شەش ئەندامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی کەجەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158176

Your Comment

You are replying to: .
captcha