به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2018ی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر ٦ تانه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانه و زۆربه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی ده‌نگیان به ھه‌مواری سێیه‌می یاسای ھه‌ڵبژاردن داوه به دووری ده‌زانن دادگای فیدڕاڵی ده‌ست بۆ کۆی گشتی یاساکه ببات و بڕیاریشیان داوه له‌و دانیشتنه‌ی دادگا ئاماده بن و له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی بڕیارێک که جێبه‌جێ کردنی یاساکه رابگرێت کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ببه‌ستن تا ھه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یێنن.
زۆرینه‌ی داواکانیش له‌سه‌ر ئه‌وه تۆمار کراون تا دادگا ڕێگری بکات له به ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌کانی نیشته‌جێی ھه‌رێمی کوردستان.
پێشتریش عادڵ نووری سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاستییه‌کان له په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو یه‌کێتی و پارتی و چه‌ند لایه‌نێکی سوننه به سه‌ختی دژی ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان ده‌وه‌ستنه‌وه و داوای یاسایی‌یان له دادگای فیدراڵی تۆمار کردوووه و داواکانی کۆمسیۆنیش تایبه‌تن به‌و خاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران له کار ڕاگیراون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ھه‌یه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بکرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment