له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌روازه‌کانی شاری بانه‌ داده‌خرێن

به‌شی کوردستان- سه‌رپه‌رشتی قایمقامێتیی بانه‌ گوتی ڕۆژانی 12 و 13ی خاکه‌لێوه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانی ئه‌و شاره‌ به‌مه‌به‌ستی پچڕانی زنجیره‌ی گواستنه‌وه‌ی کۆرۆنا و ڕێگرتن له‌ هاتوچۆی خه‌ڵک داده‌خرێن.

کوردپرێس:

محه‌مه‌د ئه‌مین زاده‌ سه‌رپه‌ره‌شتی قایمقامێتیی بانه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌ پێشگرانه‌کانی ئه‌و شاره‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژانی 12 و 13ی خاکه‌لێوه‌ سه‌رجه‌م ڕێگاکانی ده‌مامه‌، ته‌رخان‌ئاوا، جاده‌ی سوورین، پارکی بابووس، جاده‌ی سلێمانی و جاده‌کانی بانه‌- سه‌رده‌شت، بانه‌- مه‌ریوان، بانه‌- سه‌قز و بانه‌- ئارمه‌رده‌ داده‌خرێن.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا و پچڕانی زنجیره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانی شار داده‌خرێن و خه‌ڵکیش ناچنه‌ سێزده‌به‌ده‌ر و ده‌بێ له‌ ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه‌ و پێشگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ بکه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا کاسبکارانی بانه به‌ شێوه‌ی خۆڕسک‌ دووکانه‌کانیان داخستووه‌ و پڕۆسه‌ی داخستنی هه‌ندێک کسم و کار درێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌ره‌وڕووی سه‌رپێچیکاران ده‌بینه‌وه‌.

سه‌رپه‌ره‌شتی قایمقامێتیی بانه‌ جه‌ختیشی کرد که‌ سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌کان بۆ پچڕانی زنجیره‌ی گواستنه‌وه‌ی کۆرۆنا ڤایرۆس گیراوه‌ته‌به‌ر و چاوه‌ڕوانین که‌ هاووڵاتییان له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و له‌ ڕێگای که‌م‌کردنه‌وه‌ی هاتوچۆ هاوکارییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ زیاتر بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158166

Your Comment

You are replying to: .
captcha