قایمقامی مه‌هاباد: ڕۆژانی 12 و 13ی خاکه‌لێوه‌ هاتوچۆ له ناو‌ شاری مه‌هاباد قه‌ده‌غه‌یه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- قایمقامی شاری مه‌هاباد ئاماژه‌ی به‌ یاساکانی هاتوچۆ له‌و شاره‌ کرد که‌ له‌لایه‌ن ژووری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنای مه‌هاباد گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م یاسایانه‌ کاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ 9ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 چۆته‌ بواری جێبه‌جێ‌کردنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕۆژانی 12 و 13ی خاکه‌لێوه‌ هاتوچۆ له‌ ناو شاری مه‌هاباد قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئیره‌ج شوجاعی له‌باره‌ی یاساکانی هاتوچۆ له‌ شاری مه‌هاباد به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: به‌پێی په‌سندکراوه‌که‌ی ژووری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنای مه‌هاباد سه‌ردانی لادێ‌نشینان بۆ ناو شار ته‌نها له‌ ئه‌گه‌ری پێویست و ته‌ئکیدی دێیار و ده‌رکردنی بڕگه‌ی هاتوچۆ مومکینه‌ و ئه‌و لادێ‌نشینانه‌ی که‌ دێیارییان نییه‌ ده‌بێ بۆ وه‌رگرتنی بڕگه‌ی هاتوچۆ سه‌ردانی نزیکترین دێیاری بکه‌ن.

ناوبراو جه‌ختیشی کرد: جووتیارانی دانیشتووی مه‌هابادیش ده‌بێ به‌ ئاراسته‌کردنی کارتی وه‌رزێری و کارتی نیشتیمانی و ئۆتۆمبێلی ژماره‌ی مه‌هاباد به‌بێ بنه‌ماڵه‌ هاتوچۆ بکه‌ن.

قایمقامی مه‌هاباد له‌ کۆتاییدا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: ڕۆژانی 12 و 13ی خاکه‌لێوه‌ هه‌ر جۆره‌ هاتوچۆ له‌ ئاستی شار قه‌ده‌غه‌یه‌ و ده‌ستخۆشی له‌ هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که‌ ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ڕچاو ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشگری له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشینی کۆرۆنا بکه‌ن.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158140

Your Comment

You are replying to: .
captcha