کوردپرێس:
ڕۆژی 5شەمە 7ی خاکەلێوەی 1398 بەرانبەر بە 26ی مارچی 2020 دوکتور فەردین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە و بەوەش ئاماری تووشبووان تا ئەم کاتە گەشتۆتە 318 کەس.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان گوتیشی شاری سەقز زیاترین ئاماری تووشبووی تێدا تۆمار کراوە و تا ئەم کاتە ژمارەی تووشبووانی ئەو شارە ڕەقەمی 100ی تێپەڕاندووە و ئەوەش زۆر جێگەی نیگەرانی و مەترسییە.
ڕەزاعی ئامارەکەی بە پێی شارەکانی پارێزگای کوردستان ڕوون کردەوە و دوائاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕایگەیاند:
سەقز: 114 کەس
سنە: 66 کەس
بانە: 64 کەس
قوروە: 24 کەس
بیجاڕ: 16 کەس
کامێران: 11 کەس
دیواندەرە: 10 کەس
مەریوان: 8 کەس
دێولان: 3 کەس
سەوڵاوا: 2 کەس
شایانی باسە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە ڕێنماییێکی نوێدا کۆمەڵێک قەدەغەی هاتوچۆ و دەرچوون لە ماڵ و گەشتکردنی دەرکرد و ڕایگەیاند ئەرکی سەرشانی هەموو هاووڵاتییانە کە گوێبیستی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بن و ئەوەی سەرپێچی لە ڕێنمایییەکان بکات سزا دەدرێت.
Your Comment