ئەوانەی سەرپێچی لە یاساکانی قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن سزا دەدرێن

به‌شی سووریا- وه‌زیری ناوخۆی کانتۆنی جزیره‌ گوتی: تاکوو ئێستا هێزی پۆلیس و ئاسایشی کوردستانی سووریا هیچ که‌سیان به‌بۆنه‌ی سه‌رپێچی‌کردن له‌ فه‌رمانی هاتوچۆ ده‌ستگیر نه‌کردووه‌ که‌ به‌بۆنه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشینی کۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک یاساکان پێشێل بکات به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ده‌کرێت.

که‌نعان به‌ره‌کات به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کانتۆنی جزیره‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و به‌ کوردپرێسی گوت: له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه 23ی ئاداری 2020وه‌ حاڵه‌تی نائاسایی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ باکووری سووریا بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ جێبه‌جێ ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێ هه‌ندێک هه‌نگاوی دیکه‌ بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ نه‌خۆشینی کۆرۆنا ده‌گرینه‌به‌ر.

ناوبراو باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئیداره‌ی خۆسه‌ر هه‌نگاوگه‌لێکی پێشگیرانه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ گرتۆته‌به‌ر له‌وان داخستنی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان و شوێنه‌ گشتییه‌کان و زیادی کرد: ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ جیدییه‌تی خه‌ڵک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر پێویست بێ هه‌نگاوگه‌لێکی پێشگیرانه‌ی‌تر ده‌گرینه‌به‌ر.

که‌نعان به‌ره‌کات جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ندێک بڕیاری‌تر ده‌رکراوه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌کرێن.

ناوبراو له‌باره‌ی سه‌رپێچی‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ فه‌رمانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌باره‌ی که‌ره‌نتین جێبه‌جێ ناکه‌ن ڕوونی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا هێزی پۆلیس و ئاسایشی کوردستانی سووریا هیچ که‌سیان به‌بۆنه‌ی سه‌رپێچی‌کردن له‌ فه‌رمانی هاتوچۆ ده‌ستگیر نه‌کردووه‌ که‌ به‌بۆنه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشینی کۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک یاساکان پێشێل بکات به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158109

Your Comment

You are replying to: .
captcha