کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 دوکتۆر کیانووش جه‌هانپوور له ڕێگای ڤیدیۆکۆنفڕانسه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران کرد و ئاماژه‌ی به که‌مبوونه‌وه‌ی 50 له‌سه‌دی سه‌فه‌ره نه‌ورۆزییه‌کان کرد و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر که‌م‌کردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری سه‌فه‌ره‌کان له‌پێناو کۆنتڕۆڵ‌کردنی کۆرۆنا له وڵات کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بابه‌ته‌که ئاسان بگرن و له که‌ره‌نتین نه‌مێننه‌وه له ڕاستیدا له نێوان 7 بۆ 14 ڕۆژی داهاتوو شاهێدی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبووان به کۆرۆناڤایرۆس له وڵات ده‌بینه‌وه.
جه‌هانپوور نیگه‌رانیی خۆیشی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری کۆرۆنا به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسافیرانی نه‌ورۆزی و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی خه‌ڵک له ستراتێژیی "له ماڵ ده‌مێنینه‌وه" ده‌ربڕی و زیادی کرد: ئه‌و بابه‌ته که له‌باره‌ی په‌تای کۆڤیدی-19 له جیهاندا ئه‌نجام ده‌بێت که‌م‌کردنه‌وه‌ی هاتوچۆ، به‌شداری‌نه‌کردن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌فه‌ره و تا هه‌ر ڕاده‌یێک ئه‌م بابه‌ته بێته‌دی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌بینینه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به که‌مبوونه‌وه‌ی 50 له‌سه‌دی سه‌فه‌ره نه‌ورۆزییه‌کان کرد و ده‌ستخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه کرد که ڕێنماییه‌کان ڕچاو ده‌که‌ن و جه‌ختی کرده‌وه: که‌مبوونه‌وه‌ی 50 له‌سه‌دی سه‌فه‌ره‌کان به‌س نییه. بێگومان ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ر و گردبوونه‌وه و مانه‌وه‌ی خه‌ڵک له ماڵه‌وه درێژه‌ی بێت، له ماوه‌ی یه‌ک یان دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماری تووشبووان به نه‌خۆشیی کۆرۆنا که‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بابه‌ته‌که ئاسان بگرن و بیر بکه‌نه‌وه که کۆرۆنا کۆتایی پێهاتووه و له ماڵه‌وه نه‌مێننه‌وه له ماوه‌ی 7 بۆ 14 ڕۆژی داهاتوو ده‌ست‌پێکردنی پڕۆسه‌ی دووهه‌می نه‌خۆشینه‌که ده‌بینینه‌وه.
جه‌هانپوور درێژه‌ی پێدا: ئه‌گه‌ر خه‌ڵک دان به‌خۆیاندا بگرن و له ماڵ بمێننه‌وه و به‌مه‌به‌ستی ڕێزدانان بۆ سه‌لامه‌تی دیتران، کۆڕ و گردبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆزییان نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕێگای کۆنتڕۆڵ‌کردنی نه‌خۆشینه‌که هه‌موارتر ده‌بێته‌وه هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وامیی که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ر و جێبه‌جێ‌کردنی ڕینماییی "له ماڵ بمێنینه‌وه" گرنگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران سه‌باره‌ت به پرسیارێک له‌باره‌ی کارتێکه‌ریی گه‌مارۆکان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دابین‌کردنی ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ی پزیشکی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کۆرۆنا زیادی کرد: ئه‌مریکا به شێوه‌یێکی زاڵمانه و یه‌کلاکه‌ره‌وه گه‌مارۆی خستۆته سه‌ر ئێران. ئه‌و شته‌ی که له‌سه‌ر کاغه‌ز له‌باره‌ی گه‌مارۆنه‌دانی ده‌رمان و خۆراک له‌ئارادایه بێ‌بنه‌مایه و له ڕاستیدا له ڕێگای ئاڵوگۆڕی بانکییه‌وه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر وڵات و ده‌رمان و ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ش کارتێکه‌ریی ڕاسته‌خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته‌ش دابین‌کردنی ده‌رمان و و که‌ره‌سته‌ی پزیشکی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی پشکنینی کۆرۆنا له ده‌روازه‌ی شاره‌کانی وڵات ڕای‌گه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ماڵپه‌ڕێکی به ناوی salamat.gov.ir ڕێخکست و ئه‌م پڕۆژه له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووهه‌می به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کۆرۆنا جێبه‌جێ کرا. ئاڵقه‌ی یه‌که‌می پڕۆسه‌که خۆناساندنی خه‌ڵک له ماڵپه‌ڕی salamat.gov.ir و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به پرسیاره‌کان. تاکوو ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 هاووڵاتیی ئێران له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا ناونووسی‌یان کردووه که له‌لایه‌ن هاوکارانی ئێمه و له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرێت و که‌یسه گومانلێکراوه‌کان و که‌سانی تووشبوو به کۆرۆناڤایرۆس به ناوه‌نده 16 کاتژمێرییه‌کانی خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌لامه‌ت ده‌ناسێندرێن و له ئه‌گه‌ری پێویستدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێن و حاڵه‌تێکی‌تری هه‌یه که که‌سانی نه‌خۆش له ماڵه‌وه که‌ره‌نتین ده‌کرێن و هه‌ر ڕۆژه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرێت.
جه‌هانپوور زیادی کرد: ڕۆژانه له ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌که‌وه زیاتر له 2200 که‌سیی تووشبوو و گومان‌لێکراو به نه‌خۆشییه‌که ده‌ناسێندرێن که له‌م ژماره‌یه ئاماری دروستی تووشبووان به نه‌خۆشیی په‌تای کۆڤیدی-19 به شێوه‌ی ڕۆژانه ڕاده‌گه‌یێندرێت. تاکوو ئێستا ئه‌م پڕۆژه 40 له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی وڵاتی له‌خۆ گرتۆته‌وه و بێگومان به‌رده‌وامبوونی له ڕۆژانی داهاتوودا یارمه‌تییێکی فراوان به کۆنتڕۆڵ‌کردنی نه‌خۆشییه‌که ده‌دات.
جه‌هانپوور ئاماژه‌ی به هه‌ندێک کێشه وه‌ک دابین‌کردنی کلێنس، که‌لوپه‌لی پاکژکه‌ره‌وه و... له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا کرد و گوتی: له ئێرانیش ئه‌م بابه‌ته ڕووی دا به‌ڵام نه‌چووه قۆناغێکی قه‌یراناوییه‌وه چوونکه هاوکاریی خه‌ڵک و داموده‌زگاکان و هه‌نگاوه به‌جێیه‌کانی له‌گه‌ڵدا بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment