سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت 3ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆک تەرخان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێکەتووانی لافاوی دهۆک و زاخۆ تەرخان دەکات، لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک هاوکارییێکی بەپەلەی بەهاناوەچوون بڕی (یەک ملیار دینار)ی پێشکەش بە ئیدارەی پارێزگای دهۆکرد.

کوردپرێس: لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی هەینی 20-3-2020 شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ بەسەرکردنەوەی جێبەجێ کردنی رێنمایی و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات.

هەروەها بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت.

پێشتریش لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوە ئاشکرا کراوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک، پشتگیری بۆ کاری دامودەزگا پەیوەندارەکان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دووپاتکردەوە و بڕیاری دا وەک هاوکارییێکی بەپەلەی بەهاناوەچوون، بڕی (یەک ملیار دینار) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، پێشکەش بە ئیدارەی پارێزگای دهۆک بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158013

Your Comment

You are replying to: .
captcha