کۆرۆنا چالاکیی سێ کۆمپانیای بیانیی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی کێشه‌ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- دوای کۆمپانیاکانی گول کی ستۆن و دی ئێن ئۆ کۆمپانیای نه‌وتیی جه‌نێل ئێنێرژیش باسی له‌وه‌ کرد که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس کارتێکه‌ری له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا کردووه‌ و مومکینه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌م بکاته‌وه‌.

کوردپرێس:

کۆرۆناڤایرۆس و دابه‌زینی نرخی نه‌وت چالاکیی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی به‌ره‌وڕووی کێشه‌ کردۆته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌خۆ گرتۆته‌وه‌.

پێشتر دوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نۆروێژ و کی ستۆن ڕایان‌گه‌یاندبوو که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌ هه‌رێمی کوردستان پڕۆسه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بیره‌ نه‌وتییه‌کان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی له‌ ژماره‌یێک له‌ کێڵگه‌کان په‌ک خستووه‌.

کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی که‌ کۆمپانیایێکی گرنگ و چالاکه‌ له‌ بواری نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان باسی له‌ کارتێکه‌ریی نه‌رێنیی کۆرۆناڤایرۆس له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی ئه‌و کۆمپانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌.

جه‌نێل ئێنێرژی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ (کۆڤیدی-19) کارتێکه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کار و چالاکییه‌کانمان له‌ هه‌رێمی کوردستان داناوه‌.

کۆمپانیاکه‌ باسی له‌ دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت کردووه‌ و ڕوونی کردۆته‌وه‌: ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بگاته‌ خوار 30 دۆلار چالاکییه‌کانمان له‌ هه‌رێمی کوردستان سوودێکی به‌دواوه‌ نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158009

Your Comment

You are replying to: .
captcha