مەسەلە گەورەکەی حکومڕانیی تورکیا مەسەلەی کوردە

بەشی تورکیا- کۆمپانیای رادۆزیی Sosyo Politik Saha ئەنجام ڕاپرسییەکەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە نێو هاووڵاتییانی ئامەد ئەنجامی داوە و بە پێی ئەنجامەکە گرینگترین مەسەلەی حکومڕانیی تورکیا لە ئێستادا مەسەلەی کوردەکانە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای رادۆزیی Sosyo Politik Saha ڕاپرسییێکی لە ئامەد ئەنجام داوە و ئەو پرسیارەی ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە کە لە ئێستادا گرینگترین مەسەلە و کێشە لە حکومڕانیی تورکیادا چییە.

بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی ئەو کۆمپانیایە 33.7 لە سەدی هاووڵاتییان دەڵێن مەسەلەی کورد لە هەموو شت گرینگترە و 21.2 لە سەدی هاووڵاتییان وتوویان بێکاری گرینگە و 20.9 لە سەد قەیرانی دارایی بە گرینگترین کێشە دەزانن و 11.8 لە سەدیش سیستەمی پەروەردە بە کێشە سەرەکییەکە دەزانن.

بە پێی نووسراوی Mezopotamya ئەنجامێکی جێ سەرنجی دیکەی ئەو ڕاپرسییە ئەوەیە کە زۆرینەی دانیشتووانی کوردی تورکیا خوازیاری جێهێشتنی تورکیایان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157956

Your Comment

You are replying to: .
captcha