کوردپرێس:
كاوە عەلی، جێگری پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە 16-3 یادی كیمیابارانكردنی 32 ساڵەی هەڵەبجە بەشێوازێكی سنوردار دەكرێتەوە.
جێگری پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، "لەبەر قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان شارەكاندا و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هیچ شاندێك سەردانی هەڵەبجە ناكات".
کاوە عەلی ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوخۆی هەڵەبجە بەشێوازێكی سنووردار یادەكە دەكرێتەوە، ئەویش تەنیا بە هەڵواسینی لافیتە و بردنی تاجەگوڵینە بۆ سەر مەزاری قوربانیان دەبێت.
سبەی 16-03-2020ـە و 32 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment