هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هۆکارێکە بۆ تەشەنەسەندنی قەیرانی ئاوارەکان

بەشی جیهان- دکتۆر کارل میرا پێی وایە کە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بۆتەهۆی تەشەنەسەندنی قەیرانی ئاوارەکان و چوونیان بەرەو یۆنان.

کوردپرێس:

دکتۆر کارل میرا مامۆستای زانکۆی ئادولفی نیۆیۆرک لە وتارێکدا تورکیا و پاشان ئەمریکا بە بەرپرسی قەیرانی ئێستای ئاوارەکانی سووریا لە سنووری یۆنان دەزانێت.

ناوبراو لە وتارەکەیدا کە لە گۆڤاری گریک ڕیپۆرتردا بڵاو بۆتەوە باسی لەوە کردووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا لە ڕێگای کشانەوەی هێزەکانیان لە باکووری سووریا بەستێنی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی ڕەخساند کە ئەم مەسەلەش بووەهۆی تەشەنەسەندنی قەیرانی ئاوارەکان.

دکتۆر میرا ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری وەستانەوەی یۆنان لە بەرانبەر پرسی چوونی ئاوارەکان بۆ ئەو وڵاتە ترسیان لە دزەی چەکدارانی داعشە بۆ یۆنان و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کوردەکان نزیکەی ۱۰ هەزار چەکدارانی داعشیان دەستگیر کردووە و مومکینە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان ببێتەهۆی هەڵاتنی چەکدارانی داعش و چوونیان بەرەو یۆنان.

مامۆستای زانکۆکەی نیۆیۆرک بۆچوونی وایە کە تورکیا مەسەلەی ئاوارەکان وەک کارتێکی گوشار بۆ سەر ئەورووپا بەکار دەهێنێت چونکە گوشاری ئەمریکا بۆ سەر تورکیا دەتوانێت هەندێ بابەتی قەیرانی ئاوارەکان چارەسەر بکات.

دکتۆر میرا ڕاشیگەیاند کە دەوڵەتی ترەمپ نەک هەر نایەوێت گوشار بخاتە سەر تورکیا بەڵکوو هەوڵەکانی بۆ بەستنی ڕێککەوتنگەلێکی زیاتر لەگەڵ تورکیا چڕ کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157927

Your Comment

You are replying to: .
captcha