کوردپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لەمڕۆوە (شەممە ۱٤ی ئاداری ۲۰۲۰) تا ۱٦ی مانگ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان نەکەن، ئەوەی عێراق پەیوەندیی بە دۆخی ئەمنییەوە هەیە و ئاگادارییەکەی هەرێمی کوردستانیش پەیوەندیی بە کۆرۆناوە هەیە.
وه‌زارەتەکەی بەریتانیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری به هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له پارێزگاكان راگه‌یاندووه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارانتین ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه کە له عێراق بارودۆخی ئه‌منی باش نییه و ده‌كرێت خراپتر بێت و هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌دا له عێراق سه‌رنجێكی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ڕۆژئاوایی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێت هه‌ر بۆیه گرنگه هاووڵاتییانی به‌ریتانی به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
هۆشدارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هێرشی مووشەكی كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باكوری به‌غدا، كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی لێن، له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند بنكه‌یێکی سه‌ربازیی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment