ماڵپەڕی ئانتی وار: میسر ڕێکخەری یارمەتیی وڵاتانی عەرەبی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەلەکتەرۆنیی دژبەرانی جەنگ لە ئەمەریکا ئیدیعا دەکات وڵاتانی عەرەبیی کەنداو یارمەتییەکانی خۆیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا زیاتر کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئانتی وار کە زمانحاڵی دژبەرانی جەنگ لە ئەمەریکایە ئیدیعا دەکات یارمەتیی وڵاتە عەرەبییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر بووەتەوە.

لە درێژەدا گۆڤارەکە دەڵێت میسر ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ڕێکخستن و گواستنەوەی ئەو یارمەتییانە لە وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات و وڵاتانی عەرەبی پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا و دابەزینی یارمەتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ کوردەکان، پشتگیریی خۆیان زیاتر کردۆتەوە.

بەگوێرەی ئانتی وار میسر هەروەها نووسینگەیێکی سیاسیی بۆ هێزە کوردەکان دامەزراندووە و وێستگەیێکی تەلەفیزیۆنیشی بۆ دابین کردوون.

ئانتی وار هەروەها لە زاری ژمارەیێک لە میدیاکانی ناوچەکەەوە، وەکوو میدل ئیست ئای، دەڵێت: میسر مکووڕە لەسەر زیاتر بوونی پشتگیریی وڵاتانی عەرەبی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات.

گۆڤارەکە دەڵێت هۆکاری یارمەتیی وڵاتانێک وەکوو میسر و وڵاتە عەرەبییەکانی کەنداوی فارس بۆ کوردی سووریا دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیایە و عەرەبەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا بەرە کوردی لە سووریا بەهێز دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157911

Your Comment

You are replying to: .
captcha