بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریای به‌سه‌ركرده‌وه و دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان، له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلب و هه‌نگاوه‌كانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسی رایگه‌یاند: "به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌نگاوێكی گرنگ نرا بۆ هێنانه‌دی ئاشتی به رێگای سیاسیی له ئیدلب".
خولوسی ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌ره‌تای هه‌فته شاندێكی سه‌ربازی رووسیا ده‌چێته ئه‌نقه‌ره، گوتی: "له ١٥ی ئاداره‌وه له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی M4 ده‌ست ده‌كه‌ین به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش. ده‌ستمان كردووه به بونیادنانی رێڕه‌وێكی ئه‌منی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری پێشێلكاركردنی ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وام ده‌بن له وه‌ڵامدانه‌وه، گوتی: "له چوونه واری جێبه‌جێ كردنی ئاگربه‌سته‌وه‌كه‌وه هیچ جۆره پێشێلكارییێک نه‌كراوه.
ئاکار وتیشی: له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین و به توندترین شێوه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێک ده‌ده‌ینه‌وه بكرێنه سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێری یه‌كه‌كانمان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment