سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق دیارترین كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەركردەیێکی هاوپەیمانیی فەتح سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بە دیارترین پاڵێوراو بۆ جێگرەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكوومەت ناو دەبات.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ئاداری ۲۰۲۰ پەرلەمانتار حەنین قەدۆ سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری باسی لەوە کرد کە مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق دیارترین كەسە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران بەتایبەتی چەند لایەنێک پێش دەستنیشانكردنی عەلاوی هەوڵیان دا ئەو كاندید بكەن بەڵام دواتر كۆدەنگییەكە لەسەر عەلاوی دروست بوو.
قەدۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کە ئەو لایەنانە ئێستا دەیانەوێت كازمی ڕابسپێردرێت و پێشدەچێت ئەو بابەتە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یەكلایی بكرێتەوە بەڵام دوایین بڕیار لە ڕێگای ئەو گفتوگۆ و دانووستانانەوە دەدرێت كە لە ئێستادا بەڕێوە دەچن.
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكوەزیری راسپێرداو رۆژێک پیش كۆتایی هاتنی ماوە دەستوورییەكەی بۆ متمانەدان بە كابینە حكوومییەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157782

Your Comment

You are replying to: .
captcha