بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "چاوەڕوانیمان لە رووسیا ئەوەیە وەک وڵاتێکی دڵنیاکار بەڵێنەکانی بەجێ بهێنێت، کاریگەری خۆی لەسەر حکوومەتی سووریا بۆ وەستاندنی پەلامارەکان و پابەندبوون بە سنوورەکانی رێککەوتنی سۆچییەوە بەکاربهێنێت".
ئاكار له كاتی جێهێشتنی په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئیدلبه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "بە توندترین شێوە وەڵامی هەر هێرشێک دەدرێتەوە کە بکرێتە سەر ناوەندەکانی چاودێری و یەکە سەربازییەکانمان. ئامانجی ئێمه له میانی به‌رگریی ره‌وادا ئه‌و سه‌رباز و چه‌كدارانه‌ی سووریا‌ن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كه‌كانمان".
خولوسی ئاکار داوای له رووسیا كرد رۆڵ بگێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی حکومەتی سوویا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب رابگرێت و گوتی: "چاوەڕوانیمان لە رووسیا ئەوەیە وەک وڵاتێکی دڵنیاکار بەڵێنەکانی بەجێ بهێنێت، کاریگەری خۆی لەسەر سووریا بۆ وەستاندنی پەلامارەکان و پابەندبوون بە سنوورەکانی رێککەوتنی سۆچییەوە بەکاربهێنێت".
ئاكار جه‌ختی له‌وه‌ش كردبووه‌وە كه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه كه پلانی بۆ دانراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment