عەبدوڵڵا ئاکرەیی: جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێ: جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ‌نێوان هه‌رێم و ئێران به‌رده‌وامە‌ و هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ڕۆژانه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ‌نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە ۳ی ئاداری ۲۰۲۰ عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی به‌ڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامه‌ و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێریی چڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا بەڕێوه‌ ده‌چێت."

ئاكره‌یی گوتیشی: "بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه‌ ئه‌و دیوی سنووری ئێران، له‌ سێ مه‌رزی فه‌رمیی نێوان هه‌رێم و ئێران، باره‌كان له ‌ئێران بۆ هه‌رێم دێن وه‌ریان ده‌گرن و هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت، بۆیه‌ ئاڵوگۆری بازرگانی كه‌می نه‌كردووه‌ و وه‌كوو پێشووتر به‌رده‌وامە و هه‌موو جۆره‌ كه‌لوپه‌لێک هاورده‌ ده‌كرێت."

ئاكره‌یی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌یە به‌قاچاغ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ كۆنترۆڵكردنی سنوور زۆر ئه‌سته‌مه،‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووی چیایە، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ڕێکارێكی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌هاتنی ‌قاچاغ بگرێت."

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157748

Your Comment

You are replying to: .
captcha