کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 11ی ڕەشەمەی 1398 بەرانبەر بە 1ی مارچی 2020 کیانووش جەهانپوور بەڕێوەبەری دایرەی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆناڤایرۆس کە تاقی کردنەوەکانیان تەواو کراوە گەشتۆتە 987 کەس و هەر بە هۆی ڤایرۆسەکەشەوە 54 کەس تا ئەم کاتە گیانیان لەدەست داوە.
جەهانپوور زیادی کرد: لە ماوەی 24 کاتژمێر ڕابردوودا کۆی 385 کەیسی نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراونەتە ژێر چاودێریی چڕ و کاری چارەسەرکردنیان دەست پێکراوە.
شایانی باسە ڕۆژی ڕابردووش کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 205 حاڵەتی تووشبوون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمار کراوە، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتە 593 کەس، کۆی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 43 کە
Your Comment