نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا: پێویسته‌ حکوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌ پێکبهێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا دەڵێت تائێستا لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان و سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێککه‌وتنێک و گفتوگۆکانیش به‌رده‌وامن.

کوردپرێس: فارس عیسا، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند: "تائێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به‌ حکوومه‌ته‌که‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی".

فارس عیسا گوتیشی: "گفتوگۆکان له‌باره‌ی کابینه‌که‌ به‌رده‌وامن، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یتشوونه‌ته‌ هیچ رێککه‌وتنێک".

نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا ئاماژەی بەوەش کرد: "خوازیارین عه‌للاوی ئه‌وه‌ بزانێت که‌ عێراق پێویستی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه‌ و پێویسته‌ حکوومه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌ پێکبهێندرێت".

هه‌روه‌ها جه‌ختیشی کرده‌وه‌: "ده‌بێت کارنامه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌للاوی، که‌ حکوومه‌تێکی راگوزەر ده‌بێت، کارنامه‌یێکی دیار بێت، که‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ نه‌کراوه".

هاوکات نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا دووپاتیی ده‌که‌نه‌وه‌ به‌شداری کردنیان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆی په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌‌ ئه‌نجامی گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157714

Your Comment

You are replying to: .
captcha